نه‌وا
له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 399 كه‌سی تر له ئیسپانیا به هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستدا و هه‌زار و 536 حاڵه‌تی نوێی تووشبوونیش تۆمار كران.
له ئێستادا ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا له ئیسپانیا گه‌یشتوه‌ته 200 هه‌زار و 210 كه‌س و له‌و ژماره‌یه 20 هه‌زار و 852 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له 80 هه‌زار كه‌سیش چاكبونه‌وه.
وڵاتێكی تری ئه‌وروپی كه له رۆژانی رابردوودا ژماره‌ی تووشبوون و گیانی له‌ده‌ستدان به كۆرۆنا تێیدا رووی له هه‌ڵكشان كردووه، به‌لجیكایه و له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 145 كه‌س تر له‌و وڵاته به ڤایرۆسه‌كه مردوون و هه‌زار و 487 حاڵه‌تی نوێی تووشبوونی تێدا تۆمار كراوه.
تا ئێستا له به‌لجیكا نزیكه‌ی 40 هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون و نزیكه‌ی 6 هه‌زار تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.