نه‌وا
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عیراق دوپاتیده‌كاته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بودجه‌ی 2020 نه‌هاتووه‌ته په‌رله‌مان، پێویسته بودجه‌ی 2019 جێبه‌جێبكرێت و به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم بنێردرێت.
ڤیان سه‌بری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عیراق، له‌میانی به‌شدارییكردنی له گفتوگۆی "نیو كاژێر"ی رادیۆی نه‌وا، قسه‌ی له‌باره‌ی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی كرد، وتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كورد داوای چوار وه‌زاره‌تی كرد، به‌ڵام بۆی هه‌یه هه‌ر به 3 وه‌زاره‌ت بمێنێته‌وه.
راشیگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان تایبه‌تمه‌ندیی هه‌یه و حكومه‌ته نه‌ك حزب، سه‌ركردایه‌تیی خۆی هه‌یه و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی هه‌یه، بۆیه به‌رده‌وام ته‌ئكید كراوه‌ته‌وه باشتره ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه بپارێزرێت، ئه‌وه‌ی تریشی ده‌كه‌وێته سه‌ر گفتوگۆكان، له‌سه‌ره‌تاشه‌وه هه‌رێمی كوردستان وتوێتی پشتگیریی كازمی ده‌كه‌ین و ئاماده‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداین.
له‌باره‌ی پرسه داراییه‌كانیشه‌وه، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دوپاتیكرده‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بودجه‌ی 2020 نه‌هاتووه‌ته په‌رله‌مان، پێویسته بودجه‌ی 2019 جێبه‌جێبكرێت، ئه‌و شانده‌ی هه‌رێمیش كه چه‌ند رۆژی رابردوو له به‌غدا بوون و ئێمه‌ش به‌رده‌وام وتومانه پێویسته له ئێستادا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بابه‌ت رێكبكه‌وین، به‌تایبه‌ت له‌م سه‌رده‌می كۆرۆنا و قه‌یرانی ئابورییه‌دا پێویسته بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بنێردرێت، چونكه ئه‌وه موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌یه.