نه‌وا
ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق به‌فه‌رمی داوای له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری عیراق كردووه، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی هه‌رێم به‌ڕاده‌ستكردنی نه‌وت به به‌غدا، پاره‌ی مانگانه‌ی هه‌رێمی كوردستان رابگرێت. په‌رله‌مانتارێكی پێشوی عیراقیش رونكردنه‌وه ده‌دات.
چه‌ند رۆژێكه نوسراوێكی ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له میدیاكانی عیراقه‌وه دزه‌یپێكرابوو، كه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی عیراقی ناردووه و داوایكردووه به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌نێرێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رێم پابه‌ند نه‌بوه به راده‌ستكردنی نه‌وت به به‌غدا، ماڵپه‌ری تۆڕی میدیای عیراقییه‌ی سه‌ربه حكومه‌تی عیراق نوسراوه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه رۆژی 16ی ئه‌م مانگه به واژووی حه‌مید نه‌عیم ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كراوه.
ئه‌و داواكارییه‌ی ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق پێش سه‌ردانه چه‌ند رۆژییه‌كه‌ی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا ده‌ركراوه.
پێشتر و له چوارچێوه‌ی یاسای بودجه‌ی 2019ی عیراق، هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و عیراق رێككه‌وتبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی به‌غدا بكات و له به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی فیدراڵ به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌غدا مانگانه 453 ملیار دیناری ره‌وانه ده‌كرد، كه هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی موچه به‌كاریده‌هێنا، به‌ڵام تا ئێستا به‌غدا پاره‌ی ئه‌م مانگه‌ی نه‌ناردووه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه مه‌سعود حه‌یده‌ر په‌رله‌مانتاری پێشوی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه‌ی له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی عیراق بڵاوكردوه‌ته‌وه:
ئه‌گه‌ر به‌غداد رێز له ده‌ستورو یاسا بگرێت، بۆی نییه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم رابگرێت
به‌پێی مادده‌ی 10 بڕگه‌ی (ج) له یاسای بودجه‌ی ساڵی 2019 پشكی هه‌رێم دیاری كراوه‌و به شێوه‌یه‌ك ده‌قی ئه‌و مادده نووسراوه‌ته‌وه كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له هه‌موو حاله‌تێك سه‌رف بكرێت.
یاسای ئیداره‌ی مالی ژماره 6 ی ساڵی 2019 وه له مادده‌ی 13 بڕگه‌ی یه‌كه‌م: ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر یاسای بودجه ته‌شریع نه‌كرا، ئه‌وا (1/12) خه‌رجی فعلی به‌كاربه‌ری ساڵی پێشووتر سه‌رف ده‌كرێت، واته بۆ 2020 له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای بودجه‌ی ساڵی 2019 ده‌بێت كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران چه‌سپێنراوه.
بڕگه‌ی سێیه‌م: هه‌ركاتێك یاسای بودجه ته‌شریع نه‌كرا، ئه‌وا به‌یاناتی مالی ساڵی پێشوو وه‌كو بنه‌مایه‌ك داده‌نرێت بۆ ئه‌و ساڵه‌ی یاسای بودجه‌ی نییه‌و په‌رله‌مان په‌سه‌ندی ده‌كات.
واتا به‌یاناتی ساڵی 2019 بنه‌مان بۆ ساڵی 2020 و ده‌بێ حكومه‌تی فیدراڵی پابه‌ندبێت پێوه‌ی.
له یاسای ئیداره‌ی مالی مادده‌ی 27 بڕگه‌ی پێنجه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی ته‌مویلی ساڵانه‌ی ئه‌و پارێزگا‌و هه‌رێمانه كه‌م ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر داهاته‌كانی نه‌وت و غازیان راده‌ست نه‌كرد. ئه‌م ده‌ققه یاساییه بۆ حاڵه‌تێكه كه یاسای بودجه ته‌شریع بكرێت كه تا ئێستا یاسای بودجه‌ی ساڵی 2020 ته‌شریع نه‌كراوه. بڕگه‌ی ج له مادده‌ی 10 ییاسای بودجه‌ی ساڵی 2019 به‌هه‌مان ئاراسته‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌رێم 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی راده‌ست نه‌كرد ئه‌وا له بودجه‌ی هه‌رێم ده‌برێت.
كۆی پاره‌ی ساڵانه‌ی ئه‌و نه‌وته ده‌كاته نیوه‌ی پشكی هه‌رێم كه لێ ی بڕاوه، نیوه‌كه‌ی تر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه كه مانگانه سه‌رف كراوه‌و ده‌بێ سه‌رف بكرێت.
به پێ ی ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه، هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی نییه بۆ راگرتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق فه‌رمانی داوه به پێی یاسای بودجه پشكی هه‌رێم سه‌رف بكه‌ن. ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له سه‌درێكانه، ناوه‌رۆكی نووسراوه‌كه‌ی یاسایی نییه‌و ئامانجی سیاسی له پشته.
نه ده‌ستوور نه یاساكانی عیراق رێگه‌ناده‌ن به راگرتنی مووچه، ئه‌گه‌ر رێز له یاسا‌و ده‌ستوور بگرن.