نه‌وا
په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی داوا له به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كان ده‌كات، بۆ وه‌رگرتنی كرێی وانه‌بێژان، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان بكه‌ن.
له راگه‌یاندراوێكدا، په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، "رۆژی دووشه‌ممه، 27ی نیسانی 2020، كرێی وانه‌بێژانی قوتابخانه بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌ییه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت".
راشیگه‌یاندووه، رۆژی دووشه‌ممه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی كرێی وانه‌بێژی، به‌ڕێوه‌به‌رانی قوتابخانه بنه‌ڕه‌تییه‌كان له كاتژمێر نۆ بۆ 11 و قوتابخانه ئاماده‌ییه‌كان له كاتژمێر 11 بۆ یه‌كی پاشنیوه‌ڕۆ سه‌ردانیان بكه‌ن.
ئه‌وه‌ش هاتووه، باخچه‌كان پێشتر كرێی وانه‌بێژییان وه‌رگرتووه و ئه‌م دابه‌شكردنه ئه‌وان ناگرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی دابه‌شده‌كرێت كرێی مانگی 12ی ساڵی رابردووی وانه‌بێژانه، كه به گرێبه‌ست له قوتابخانه‌كاندا وانه ده‌ڵێنه‌وه.