نه‌وا
له راگه‌یه‌ندراوی دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان ئه‌وه هاتووه، بژێوی هاووڵاتیان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له پێشه‌وه‌ی پێداویستی و ئه‌ركی سه‌ره‌كی حكومه‌تی هه‌رێمه‌و هه‌رگیز ڕه‌وا نیه دوابخرێت.
به‌لاغی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 28ی نیسانی 2020، ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان سه‌رۆكی هه‌ردوو فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان و عێراق ، پاش تاوتوێی دۆخه‌كه ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی ڕاگه‌یاند:
سه‌ره‌تا وێڕای پیرۆزبایی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان، سوپاسی خودا ده‌كه‌ین و ده‌ستخۆشی دووباره ده‌كه‌ینه‌وه بۆ سه‌رجه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی په‌تای (ڤایرۆسی كۆرۆنا ) كه به‌خۆشحاڵیه‌وه قۆناغێكی سه‌ختی تێپه‌ڕاندوه‌و پشت به‌خوا به‌ره‌و كۆتای ده‌ڕۆین..
1. بژێوی هاوڵاتیان و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئه‌مڕۆ له پێشه‌وه‌ی پێداویستی و ئه‌ركی سه‌ره‌كی حكومه‌تی هه‌رێمه‌و هه‌رگیز ڕه‌وا نیه دوابخرێت و مامه‌ڵه‌ی سیاسی پێوه‌بكرێت..
بۆیه داواكارین حكومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسانه مامه‌ڵه‌ی ئه‌م پرسه بكات و هه‌رچی زووه هاوڵاتیان دڵنیا بكاته‌وه له بژێوی ماڵ و منداڵیان..
2. ڕاسته قه‌یرانی دارایی جیهانی گرتووه‌ته‌وه و ئێمه‌ش به‌شێكین له‌و قه‌یرانه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش شاراوه نیه كه هه‌رێمه‌كه‌مان جیاواز له ده‌وڵه‌تانی تر گرفتی كه‌ڵه‌كه‌بوی زۆره‌و ئه‌و حاڵه‌ته‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی ئه‌و ڕابردووه نا دروسته‌یه چونكه ئاشكرایه گه‌نده‌ڵی و ناشه‌فافی متمانه ناهێڵێ و بێ متمانه‌یش ترسناكه‌و دۆخه‌كه به‌ره‌و قه‌یرانی جۆراوجۆر ده‌بات..
3. داواكارین كه هه‌رچی زووه گرفت و كۆسپه‌كانی په‌یوه‌ندی هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێ و حكومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵه‌كانی به‌شه‌فافیه‌ت چڕ بكاته‌وه له ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ناوه‌ند..
4. پرسی چاكسازی ڕاسته‌قینه له‌ئه‌ركه هه‌نوكه‌یه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌و ده‌رفه‌تی پاشخستنی به هیچ پاساوێك ڕه‌وا نیه..
5. داوای فه‌رمانبه‌ران بۆ موچه‌كانیان مافێكی ئاسایی ڕه‌وایه‌و پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم به‌جیدی وه‌ری بگرێت و به عه‌مه‌لی به‌ده‌م داواكارییه‌كانه‌وه بچێت..
له‌كۆتاییدا ئێمه له یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان وێڕای داوای یه‌كڕیزی نیشتیمانی و كۆتایی هێنان به ناكۆكی حزبی نه‌خوازراو، ڕایده‌گه‌یه‌نین كه بژێوی و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران جێی فه‌رامۆشكردن نیه‌و ئێمه به‌گه‌رمی پشتگیری داواكانیان به‌ڕێكاری مه‌ده‌نی و دیموكراسی ده‌كه‌ین.
ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
28-4-2020