وەزارەتی تەندروستی: لە ئێستادا 50 تووشبووی كۆرۆنا لە ژێر چاودێریدان

01/05/2020

نەوا
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا یەك هەزارو 406 پكشنین ئەنجامدراون و دەرئەنجام 14 توشبوی نوێ تۆماركراون.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە 13 توشبویان لە پارێزگای هەولێر تۆماركراون كە پێكدێن لە: (4) پیاو و (5) ئافرەت و (4) منداڵ، كە 12لە توشبوەكان بەركەوتوی توشبوانی پێشون و یەكێكیان سەرچاوەی توشبونەكەی نادیارە.
سەبارەت بە تووشبووەكەی دیكەش راگەیەنراوە، كە پیاوێكی تەمەن 32 ساڵە و دانیشتووی پارێزگای سلێمانیە و بەركەوتەی تووشبوویەكی پێشووە.
وەزارەتی تەندروستی ئاشكرایكردوە كە بەو تۆمارە نوێیە، كۆی گشتی توشبوان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە هەرێمی كوردستان گەیشتە (380) توشبو، لەنێویاندا (5) مردن هەیەو (325) نەخۆش چاكبونەتەوەو ئێستا تەنها (50) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكیدان.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group