لیژنەی دارایی: موچەی فەرمانبەران كەمناكرێتەوە

01/05/2020 عێراق

نەوا
سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، كەمكردنەوەی مووچە فەرمانبەرانی خوارەوە ناگرێتەوە تەنها سەرۆكایەتییەكان و پلە باڵاكان دەگرێتەوە.
هەیسەم جبوری سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، بڕیاری كەمكردنەوەی مووچە، سەرۆكایەتییەكانی كۆمار، پەرلەمان و حكومەت و هەروەها پەرلەمانتاران و پلە تایبەتەكان دەگرێتەوە.
پێشتریش سامر غەزبان وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاندبوو: هیچ بڕیارێك لە بارەی كەمكردنەوەی مووچەو دەرماڵەی فەرمانبەرانی دەوڵەت نەدراوەو ئەم پرسە دەكەوێتە ئەستۆی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق، وتیشی: مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران دابینكراوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group