وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی: رەشنووسی یاسای كار لە ئەنجومەنی شورایە

01/05/2020

نەوا
وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی رایدەگەیەنێت، نەبونی رۆژێكی كار، كاردەكاتە سەر داهات و شێوازی ژیانی كرێكاران، چ جای ئەوەی بۆ نزیكەی دو مانگ لە كارەكانیان داببڕێن. 
كوێستان محەمەد وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە راگەیەندراوێكدا بەبۆنەی رۆژی جیهانی كرێكارانەوە رایگەیاند، پەیمان بە سەرجەم كرێكارانی كوردستان دەدەن كە لە ماوەی ئەم چوار ساڵەی كابینەی نۆیەمی حكومەتدا هەوڵی جددییان دەبێت بۆ دابینكردنی زۆرترین مافی كرێكاران و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە سەرجەم كرێكاران.. هاوكاتیش داواكارن لە كۆمپانیا و خاوەن كارەكان و كارگە ئەهلییەكان كە بە جوانترین شێوە مافی كرێكاران دەستەبەر بكەن و، چاكترین خزمەتیان پێشكەش بكەن و رەچاوی ئەو بارە ناهەموارەی هەرێمی كوردستان بكەن، وەك ئەركێكی نیشتمانی و مرۆیی."
وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی راشیگەیاندوە،لەم كابینەیەدا رەشنوسی یاسای كاریان ئامادەكردوە، ئێستا لە ئەنجومەنی شورایە، تا ببێتە زامنی پاراستن و فراوانكردنی مافی كرێكاران، لە چوارچێوەی یاسا بۆ ئەوەی هەمیشە بەردەوامیەتی مافەكان هەبێت.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group