وتەبێژە نوێیەكەی كۆشكی سپی بەڵێنێكی سەیر دەدات

02/05/2020 جیهان

نەوا
وتەبێژێكی نوێی كۆشكی سپی دەستبەكاربو و یەكەم كۆنفرانسی رۆژنامەوانیی ئەنجامدا و بەڵێن بە رۆژنامەنوسان دەدات هەرگیز درۆ نەكات.
كەیلی مەكئینانی، پێش ئەوەی ببێتە وتەبێژی كۆشكی سپی، سكرتێری رۆژنامەوانیی كەمپەینی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترامپ بوو، شەوی رابردوو یەكەم كۆنفرانسی رۆژنامەوانیی وەكو وتەبێژی كۆشكی سپی ئەنجامدا و تێیدا جەختی لەوەكردەوە لە پۆستە نوێیەكەیدا وەكو وتەبێژێكی ئیدارەی دۆناڵد ترامپ، هەرگیز درۆ ناكات و بە دیاریكراوی بە رۆژنامەنوسانی وت "بەڵێنتان پێدەدەم، هیچ كات درۆتان لەگەڵدا ناكەم".
دەیان ساڵە كۆشكی سپی ئەمریكا كۆنفرانسی رۆژنامەوانیی وتەبێژەكانی هەیە، بەڵام دۆناڵد ترامپ زیاتر لە ساڵێكە ئەو كۆنفرانسانەی راگرت و خۆی راستەوخۆ قسەی بۆ رۆژنامەنوسان و میدیاكان دەكرد، لەوبارەیەوە ژمارەی پێوانەیی تۆماركردبو و زۆریش دەكەوتە گرفت و ئاڵۆزییەوە لەگەڵ میدیاكاران، بۆیە دووبارە بڕیاری دا ئەو كۆنفرانسە رۆژنامەوانییانەی وتەبێژانی كۆشكی سپی دەستپێبكەنەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group