سبەینێ شاندەكەی حكومەتی هەرێم دەچێتەوە بەغدا

02/05/2020

نەوا
میادە نەجار پەرلەمانتاری كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت "رۆژی یەكشەممە 3-5-2020 شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان دەچێتە بەغدا و لەگەڵ مستەفا كازمی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت و چەند سەركردە و لایەنێكی دیكەی سیاسی بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چەند بابەتێك كۆدەبنەوە".
میادە نەجار ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عیراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكردوە، شاندەكەی هەرێم لە گفتوگۆكان لەگەڵ مستەفا كازمی و سەركردە و لایەنە سیاسییەكان گفتوگۆ لەسەر چەند دۆسیەیەكی هەڵپەسێردراوی نێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵی دەكەن، لەوانەش دۆسێی مافەكانی هەرێم لە بودجە و موچەی فەرمانبەران.
رونیشیكردوەتەوە، بارودۆخی عیراق بە گشتی ئاڵۆزە و پێویستی بە زیاتر لە سەردانێكە بۆ چارەسەركردنی دۆسیە هەڵپەسێردراوەكان، شاندی كوردستانیش هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەری بنەڕەتی بۆ سەرجەم دۆسیەكانی تایبەت بە موچە و بودجە دەدات.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی باسی لەوەشكردوە، هەرێمی كوردستان جدیە لە تواندنەوەی بەستەڵەكی ناكۆكییەكان و كاركردن لەسەر بەهێزكردنی حكومەتی فیدراڵی.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group