نه‌وا
ئه‌ندامێكی په‌یمانگای كوردی بۆ هه‌ڵبژاردن دوپاتیده‌كاته‌وه، ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان و به دیاریكراوی پارتی و یه‌كێتی، تێگه‌یشتنی هه‌ڵه‌یان بۆ لامه‌ركه‌زی هه‌یه، ترسیشی هه‌یه جوڵه‌كانی ئێستای سلێمانی بۆ لامه‌ركه‌زی سیاسی بن و ده‌ڵێت "ئه‌وه كارێكی باش نابێت".
كاروان كازم پارێزه‌ر و ئه‌ندامی په‌یمانگای كوردی بۆ هه‌ڵبژاردن، كه ماوه‌ی پێنج ساڵه كار له‌سه‌ر پرسی لامه‌ركه‌زی ده‌كه‌ن، له‌میانی به‌شداریكردنی له گفتوگۆی "نیو كاژێر"ی رادیۆی نه‌وا، رایگه‌یاند، لامه‌ركه‌زی بریتی نییه له شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، به‌ڵكو دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاتی ئیداری و داراییه له‌نێوان یه‌كه ئیدارییه‌كان و حكومه‌تی ناوه‌ند به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسییانه، كه ئه‌گه‌ر بته‌وێت حكومه‌تێكی دیموكراتت هه‌بێت، پێویسته پرسی لامه‌ركه‌زی جێبه‌جێ بكرێت، به‌تایبه‌تی له‌م دۆخه‌ی ئێستادا كه قه‌یرانی جیاواز هه‌ن، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم لامه‌ركه‌زی پیاده بكات.
ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌یمانگای كوردی بۆ هه‌ڵبژاردن پێشی وایه، ده‌سه‌ڵاتداری سیاسیی هه‌رێم تێگه‌یشتنی هه‌ڵه‌ی بۆ پرسی لامه‌ركه‌زی هه‌یه، به‌دیاریكراوی پارتی و یه‌كێتی، پێیان وایه ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌سه‌ڵاته‌كانی دابه‌شكرد له‌گه‌ڵ ئیداره خۆجێییه‌كانی له نمونه‌ی پارێزگای سلێمانی، ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی كه‌مده‌بێته‌وه، له‌كاتێكدا وانییه و ئه‌رك به‌رپرسیارێتییه‌كانی كه‌مده‌بێته‌وه.
كاروان كازم باسیشی له هه‌وڵه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كرد و وتی، ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌توانێت پرسی لامه‌ركه‌زی بجوڵێنێت، به‌ڵام پێكهێنانی لیژنه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بۆ پرسی لامه‌ركه‌زی هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی نییه و له هیچ یاسایه‌كی هه‌رێمی كوردستان و عیراق باسنه‌كراوه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌یمانگای كوردی بۆ هه‌ڵبژاردن ترسیشی له‌وه هه‌یه ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه گوشارێكی سیاسی بێت له‌لایه‌ن لایه‌نێكه‌وه به‌رامبه‌ر به لایه‌نێكی دیكه و دواتر لێی ساردببنه‌وه و هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و دواوه بڕۆن، وتی "ئه‌مه كارێكی باش نابێت".