نه‌وا
شه‌وى رابردوو رێكخراوى داعش هێرشى كرده‌سه‌ر گوندی زاغنیه له پارێزگاى دیاله و به‌وهۆیه‌وه 4 ئه‌ندامى هێزه ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتییه‌ك كوژران و 6ى دیكه برینداربوون، له پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دینیش دوباره هێرشى كرده‌وه‌سه‌ر حه‌شدى شه‌عبى.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ بڵاویانكردوه‌ته‌وه، چه‌كدارانى داعش هێرشیان كردوه‌ته‌سه‌ر خاڵێكى پشكنینى هێزه ئه‌منیه‌كان له گوندی زاغنیه‌ى سه‌ربه ناحیه‌ى عه‌باره له باكورى خۆرهه‌ڵاتى پارێزگاى دیاله.
رونیشكراوه‌ته‌وه، دواى به‌دواى هێرشه‌كه، به قه‌ناس هێرشكراوه و به‌و هۆیه‌وه 4 ئه‌ندامى ئه‌و هێزه ئه‌منیانه و هاووڵاتییه‌كى مه‌ده‌نى كوژاون، هه‌روه‌ها 6 ئه‌ندامى دیكه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان برینداربون.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منیی عیراقیش ئاشكرایكردوه، له ناحیه‌ی عوزێم بۆمبێكى چێنراو به كاروانێكى هێزه ئه‌منیه‌كاندا ته‌قیوه‌ته‌وه و بوه‌ته‌هۆى كوژرانى ئه‌ندامێكى ئه‌و هێزانه و برینداربونى سێ ئه‌ندامى دیكه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى بڵاویكردوه‌ته‌وه، چه‌كدارانى داعش دوباره له پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین هێرشان كردوه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ زیانێكى گیانى به‌دواوه نه‌بوه و هێرشه‌كه تێكشكێنراوه و چه‌كداره‌كانیش هه‌ڵاتون.