ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی: لە چوار مانگدا 97 كەس دەستگیركراون

03/05/2020

نەوا
ئاسایشی رۆژئاوای پارێزگای سلێمانی ئاماری دۆسییە و دەستگیركردنی چەندین كەسی لە چوار مانگی رابردودا بڵاوكردەوە و ئاماژە بەوەدەكات 97 كەس لەسەر كەیسە جیاوازەكان دەستگیركراون.
ئەمڕۆ نەقیب رێژین ساڵح لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، لە 1-1-2020 تا 1-5-2020ی ئەمساڵ 97 كەس لەسەر 18 دۆسییەی جۆراوجۆر دەستگیركراون.
راشیگەیاند، دۆسیەكان جیاوازن و سەرجەم ئەو كەسانە بەهۆی (رفاندن، تیرۆر، بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەر، تەزویر، بەرتیل، تەقەكردن، شەڕكردن، روبەڕوبونەوەی ئاسایش، تیرۆر، دزیی و رێككەوتن لەسەر تاوان) دەستگیركراون، لەو ژمارەیەش تائێستا 74 كەس ئازادكراون و 23 كەسیان بەمەبەستی لیكۆڵینەوەی زیاتر لە زینداندا ماونەتەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group