نه‌وا
ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا له جیهان سێ ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند، كه زۆرینه‌یان له ئه‌مریكا و ئه‌وروپان.
به‌پێی نوێترین ئامار ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان گه‌یشتوه‌ته سه‌رووی سێ ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س و له‌و ژماره‌یه زیاتر له 245 هه‌زار كه‌س مردوون و یه‌ك ملیۆن و 130 هه‌زار كه‌سیش چاكبوونه‌وه.
یه‌ك له‌سه‌ر سێی تووشبوانی كۆرۆنا له ئه‌مریكان، كه ژماره‌یان زیاتر له یه‌ك ملیۆن و 163 هه‌زار كه‌سه و له‌و ژماره‌یه زیاتر له 67 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
دوای ئه‌مریكا زۆرینه‌ی ژماره‌ی تووشبوون و گیان له‌ده‌ستدان به كۆرۆنا له كیشوه‌ری ئه‌وروپا تۆمار كراون، به تایبه‌تی له وڵاتانی ئیسپانیا، ئیتالیا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و به‌لجیكا و هۆڵندا.
هه‌رچی روسیاشه له 24 كاتژمێری رابردوودا ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كرد، ئه‌وه‌ش به راگه‌یاندنی 10 هه‌زار و 633 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون.
تا ئێستا 134 هه‌زار و 687 حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا له روسیا تۆمار كراون و له‌و ژماره‌یه هه‌زار و 280 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێچه‌وانه‌وه له چین كه یه‌كه‌م جار ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدا بڵاوببوه‌وه، له 24 كاتژمێری رابردوودا ته‌نها دوو حاڵه‌تی نوێی تووشبوونی تێدا تۆمار كراوه و هیچ كه‌سێكی تر به هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه نه‌مردووه.