نه‌وا
هه‌نگاوه كردارییه‌كانی سه‌وزكردنی چیای گۆیژه‌ی سلێمانی ده‌ستیپێكردوه و قائیمقامیه‌تی سلێمانی-یش لیژنه‌یه‌كی هونه‌ری و زانستی له چه‌ندین لایه‌نه‌وه پێكهێناوه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له دیوانی قائیمقامیه‌ت، به سه‌رپه‌رشتی قایمقامی سلێمانی و به به‌شداری به‌ڕێوبه‌ری دارستان و پاوان، وه‌به‌رهێنان، ژینگه، ژووری بازرگانی، نوێنه‌ری شاره‌وانی، پۆلیسی دارستان، كۆلێژی كشت‌وكال له زانكۆی سلێمانیی و نوێنه‌ری رێكخراوی سی دی ئۆ به نوێنه‌رایه‌تی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ و كۆمپانیای ده‌روازه و چه‌ند كۆمپانیایه‌كی تر كۆبوونه‌وه‌كانی تایبه‌ت به چۆنێتی ده‌ستپێكردنی هه‌نگاوه كردارییه‌كانی سه‌وزكردنی چیای گۆیژه‌ی سلێمانی ده‌ستیپێكردوه.
له‌وباره‌یه‌وه ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی ئاماژه‌ی بهوهكردوه، كاره‌كانی كه‌مپینی سه‌وزكردنی چیای گۆیژه، كه پێشتر به چاودێری پارێزگاری سلێمانی ده‌ستیپێكردبو، درێژه‌پێده‌ده‌ن، هه‌رچه‌نده به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه تاڕاده‌یه‌ك كاره‌كان وه‌ستابون.
هاوكات له كۆبونه‌وه‌كه‌دا قائیمقامی سلێمانی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه هه‌ر كۆمپانیا و لایه‌نێك بیه‌وێت به‌شداری كه‌مپینی سه‌وزكردنی گۆیژه بكات، سوپاسی ده‌كه‌ن و هاوكاری ده‌بن.
به‌پێی پلانه‌كه‌ش سه‌ره‌تای كاره‌كه به دابینكردنی ئاو و دروستكردنی كۆگایه‌كی هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه‌یی ئاو له‌سه‌ر چیای گۆیژه ده‌ستپێده‌كات، كه كۆمپانیای ده‌روازه ئه‌نجامیده‌دات، پاشان له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه روپێوییهكی ته‌واوی چیای گۆیژه ده‌كرێت و روبه‌ری 200 دۆنم زه‌وی بۆ سه‌وزكردن بۆ هه‌ریه‌كه له كۆمپانیاكانی ئاسیاسێڵ و قه‌یوان ده‌ستنیشان ده‌كرێن بۆئه‌وه‌ی سه‌وزی بكه‌ن و بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ ئه‌ركی خزمه‌تكردنی بگرنه‌ئه‌ستۆ، نوێنه‌ری كۆمپانیاكانیش ئاماده‌یی خۆیان بۆ به‌شداری له سه‌وزكردنی گۆیژه و خزمه‌تكردنی سلێمانی ده‌ربڕی.
له ئێستادا بڕیاردراوه لیژنه‌یه‌كی هونه‌ری و زانستی پێكبهێنرێت بۆ دیاریكردنی جۆری دره‌خته‌كان و چۆنێتی چاندن و خزمه‌تكردنیان.
هه‌روه‌ها بڕیاردراوه پرۆسه‌ی دروستكردنی ئاگربڕ له چیای گۆیژه ده‌ستپێبكات و هه‌وڵده‌درێت كه‌مترین زیان به روبه‌ره سهوزكراوهكانی گۆیژه بگات.