مستەفا كازمی بانگهێشتنامەیەكی لە پۆتینەوە بەدەست گەیشت

15/05/2020 عێراق

نەوا
سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق بانگهێشت نامەیەكی سەرۆكی روسیای بەدەست گەیشت، لەدوای دەست بەكاربوونی ئەمە دووەم بانگهێشتنامەیە كە ئاراستەی بكرێت.
نوسینگەی راگەیاندنی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق رایگەیاند، مستەفا كازمی پێشوازی لە ماكسیم ماكسیمۆڤ، باڵیۆزی روسیا لە عێراق كرد و نامەیەكی پیرۆزبایی ڤلادمێر پوتین سەرۆكی روسیای ئاڕاستەی مستەفا كازمی كرد كە تێیدا، بە فەڕمی بانگهێشتی سەرۆك وەزیرانی عێڕاق كراوە بۆ ئەو وڵاتە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، كە لە كۆبوونەوەكەدا باڵیۆزی روسیا رایگەیاندووە، وڵاتەكەی لە ئەنجومەنی ئاسایشدا پاڵپشتی عێراق دەكەن.
لای خۆشییەوە، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەوەی خستووەتەڕوو، بە سەردانكردنی مۆسكۆ دڵخۆش دەبێت و رۆڵی روسیا لە سەقامگیری ناوچەكەشدا بەرزدەنرخێنن.
پێشتریش سعودیە وەك یەكەم وڵات بانگهێشتی مستەفا كازمی كردبوو، بۆ ئەوەی سەردانی ئەو وڵاتە بكات.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group