داوا دەكرێت قەدەغەی هاتوچۆ لە بەغدا رابگەیەنرێت

15/05/2020 عێراق

نەوا
پارێزگاری بەغدا رایدەگەیەنێت، تا دێت ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە پایتەخت زیاتر دەبێت و پێویستە قەدەغەی هاتووچۆ رابگەیەندرێت.
محەمەد جابر عەتا پارێزگاری بەغدا لە بارەی زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆناوە رایگەیاند، پێویستە حكومەت لە بەغدای پایتەخت قەدەغەی هاتووچۆ رابگەیەنێت، چونكە تا دێت ژمارەی تووشبووان زیاتر دەبێت و نەخۆشخانەكانیش پڕبوون لە تووشبووانی كۆرۆنا.
باسی لەوەشكرد، ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە بەغدا زۆر زیادیكردووە و بە جۆرێك 75%ـی تووشبووان لە بەغدان، كە ئەمەش رێژەیەكی زۆرە و بەو واتایە دێت كە خەڵك پابەند نیین بە رێنماییەكانی خۆپارێزیەوە.
لە رۆژانی رابردوودا ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە عێراق بەرزبووەتەوە و زۆرینەی حاڵەتە تۆماركراوەكانیش لە بەغدان.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group