نەوا
دیپلۆماتێكی باڵای ئەمریكی پێی وایە داعش لە پشت هێرشە خوێناویەكانی رۆژانی رابردووی ئەفغانستانەوە، بۆ ئەوەی پرۆسەی ئاشتی لەو وڵاتە شكستبهێنێت.
لە رۆژانی رابردوودا دوو هێرشی خوێناوی بۆ سەر نەخۆشخانەیەكی مناڵبوون لە كابول و رێورەسمێكی پرسە لە نەنگەرهار دەیان كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.
لەو بارەوە زەڵمای خەلیلزاد نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ئەفغانستان رایگەیاندووە، ئەو هێرشانە لە لایەن داعشەوە ئەنجامدراون و نابێت حكومەتی كابۆل بكەوێتە ئەو داوەوە و نابێت بە هیچ جۆرێك پرۆسەی ئاشتەوایی لەگەڵ تالیبان بەلاڕێدا ببات.
خەلیلزاد داواشی كردووە، حكومەتی ئەفغانستان و بزوتنەوەی تالیبان كۆببنەوە و پێكەوە بەرەنگاری داعش ببنەوە، كە نەك هەر مەترسیە بۆ سەر ئەو وڵاتە، بەڵكوو مەترسیەكی گەورەشە لەسەر جیهان.
حكومەتی ئەفغانستان ئۆباڵی هێرشەكانی خستوەتە ئەستۆی تالیبان و رایگەیاندووە، بە توندی بەرپەرچی ئەو بزوتنەوەیە دەدەنەوە.