نەوا
لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا دوو هەزار و 102حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە ئێران تۆمار كران، ئەمەش بەرزترین ژمارەی تۆماركراوی یەك مانگی رابردووە.
وەزارەتی تەندروستی ئێران راشیگەیاند، 48 كەسی تر بە هۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 297 كەسیش چاكبوونەوە.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران تا ئێستا 116 هەزار و 135 كەس لەو وڵاتە تووشی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیە شەش هەزار و 902 كەس گیانیان لەدەستداوە و 91 هەزار و 836 كەسیش چاكبوونەوە.
لە ماوەی یەك مانگی رابردوودا تۆماركردنی حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە ئێران بەشێوەی بەرچاو دابەزیبوو، بەڵام چەند رۆژێكە سەر لەنوێ ژمارەكان بەرزبوونەوە.