توێژینەوەیەك: كۆرۆنا لە پشیلەیەكەوە بۆ پشیلەكانی تر دەگوازرێتەوە

15/05/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
بەپێی تووێژینەوەیەكی نوێ لە ئەمریكا پشیلەكانیش تووشی كۆرۆنا دەبن و بۆ یەكتریشی دەگوازنەوە.
لە توێژینەوەیەكی زانایانی زانكۆی ویسكۆنسن لە ئەمریكا دەركەوتووە، پشیلەكان وەك ئاژەڵەكانی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبن، بەڵام مەرج نییە نیشانەكانی تووشبوونیان لێ دەربكەوێت.
ئەو زانایانە پشیلەیەكیان تووشبووی كۆرۆنایان كە لە مرۆڤەوە ڤایرۆسەكەی بۆ گواسترابوەوە لەگەڵ سێ پشیلەی دیكە لە شوێنێكی داخراودا داوا و دوای پێنج رۆژ، پشكنینیان بۆ سێ پشیلەكە كرد، ئەنجامی پشكنینەكانیان پۆزەتیڤ دەرچوو.
لە قۆناغێكی تری توێژینەوەكەدا ئەو سێ پشیلەیان لەگەڵ سێ پشیلەی تر داناوە و ئەوانیش تووشبوون، بەڵام نیشانەكانی تووشبوونی ڤایرۆسەكە لە پشیلەكان دەرناكەوێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group