نه‌وا
چه‌كدارانى رێكخراوى داعش له دوو هێرشى جیاوازدا له هه‌ردوو پارێزگاى دیاله و سه‌ڵاحه‌دین، چه‌ندین ئه‌ندامى هێزه ئه‌منییه‌كان و حه‌شدى شه‌عبییان كوشت و برینداركرد.
له‌وباره‌یه‌وه حه‌شدى شه‌عبى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، چه‌كدارانى رێكخراوى داعش هێرشیانكردوه‌ته‌سه‌ر لیواى 23ى حه‌شدى شه‌عبى له گوندی میته‌ى سه‌ربه ناحیه‌ى عوزێم له باكورى دیاله و هێرشه‌كه شكستى پێهێنراوه، به‌ڵام چوار ئه‌ندامى حه‌شد كوژراون و شه‌شى دیكه‌ش برینداربون.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه له ناوچه‌ى دوجه‌یلى سه‌ربه پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین، چه‌كدارانى داعش هێرشیانكردوه‌ته‌سه‌ر خاڵێكى پشكنین و به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه چه‌ند كه‌سێك كوژراون و برینداربون، به‌ڵام ژماره‌كه دیار نییه.
هه‌روه‌ها چه‌كدارانى داعش كه‌سێكیان له قه‌زاى تاڕمیه‌ى سه‌ربه پارێزگاى به‌غدا رفاندوه، كه له‌دایكبوى ساڵى 1995ه و دواتر رفێندراوه‌كه به سه‌ربڕدراوى له باخێكدا دۆزراوه‌ته‌وه.