نه‌وا
له سبه‌ینێوه باڵیۆزخانه و كۆنسوڵخانه‌كانی توركیا ده‌ستده‌كه‌ن به وه‌رگرتنی داواكاریی هاووڵاتیانی عێراقی بۆ وه‌رگرتنی ڤیزای توركیا، ده‌یانه‌وێت كه گه‌شته‌كان ده‌ستیپێكرده‌وه، قه‌ره‌باڵغی دروست نه‌بێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه باڵیۆزخانه‌ی توركیا له به‌غدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئاشكرایكردووه، له سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌وه باڵیۆزخانه و كۆنسوڵخانه‌كانی توركیا ده‌ستده‌كه‌ن به وه‌رگرتنی داواكاریی هاووڵاتیانی عێراقی بۆ وه‌رگرتنی ڤیزای توركیا.
باڵیۆزخانه‌كه ده‌شڵێت، ئه‌و هه‌نگاوه بۆ ئه‌وه‌یه، كاتێك گه‌شته‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌ستپێده‌كاته‌وه، قه‌ره‌باڵغیی زۆر له‌سه‌ر داواكاریی وه‌رگرتنی ڤیزا دروستنه‌بێت، وه‌رگرتنی ڤیزاش 50 دۆلاری ئه‌مریكی تێده‌چێت بۆ هه‌ر كه‌سێك، به‌ڵام تاوه‌كو به فه‌رمی گه‌شتی نێوان عێراق و توركیا ده‌ستپێنه‌كاته‌وه، هاووڵاتیان ئه‌گه‌ر ڤیزاكه‌ش وه‌ربگرن، ناتوانن گه‌شت بكه‌ن.