نه‌وا
شه‌وی رابردو تویتێكی عه‌لی عه‌بدولئه‌میر عه‌للاوی وه‌زیری دارایی عیراق "دڵخۆشییه‌كی گوماناوی"ی له‌نێو فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستاندا بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام هه‌رزوو تویته‌كه و هه‌ژماره‌كه‌ش ره‌تكرایه‌وه.
له‌و هه‌ژماره‌یه‌ی وه‌زیری دارایی عیراقدا نوسراوه "موچه‌ی كه‌سوكارمان له كوردستان ئه‌مانه‌ته له گه‌ردنمان، نابینه هۆكاری برسیكردنی كه‌سوكارمان له‌وێ". ئه‌م تویته خۆشحاڵی له‌نێو فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێمدا بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام هه‌رزوو ره‌تكرایه‌وه و رونكردنه‌وه‌یه‌كی رۆژی 10ی ئایاری ئه‌مساڵ وه‌بیرهێنرایه‌وه، كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عیراقه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، عه‌لی عه‌بدولئه‌میر عه‌للاوی وه‌زیری دارایی هیچ هه‌ژمارێكی له‌نێو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ردا نییه و به‌رپرس نییه له‌و بابه‌تانه‌ی له هه‌ژماره‌كه‌دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
ئه‌م ره‌تكردنه‌وه‌یه له‌كاتێكدایه ئه‌و هه‌ژماره‌ی به‌ناوی وه‌زیری دارایی عیراقه‌وه له تویته‌ردا كراوه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن هه‌ژماری فه‌رمی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق، هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ته‌نانه‌ت برێت ماكگۆرك نێرده‌ی پێشوی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی دژی داعش، فۆڵۆو كراوه.