نه‌وا
شه‌پۆلى كوللـه له باشورى ئێران ده‌دات و هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ناوبردنى كێڵگه كشتوكاڵییه‌كان و حه‌وت ملیار دۆلار زیان ده‌كات، ئه‌گه‌رى هه‌یه شه‌پۆله‌كه به‌ره‌و عیراق بكشێت.
له‌وباره‌یه‌وه محه‌مه‌د ره‌زا میر به‌رپرس له وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى ئێران به ئاژانسى هه‌واڵى كرێكارى نیمچه فه‌رمى ئه‌و وڵاته‌ى وتوه، كوللـه‌ى بیابانى هێرشى كردوه‌ته‌سه‌ر 200 هه‌زار هێكتار كێڵگه‌ى كشتو‌كاڵى له حه‌وت هه‌رێمى ئێران‌دا.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، ناوچه زیانلێكه‌وتوه‌كان له خۆرهه‌ڵاتى ئێرانه‌وه به سنوره‌كانى پاكستان و تا سنورى عیراق له باشورى خۆرئاواى وڵات درێژده‌بنه‌وه، پێشبینى ئه‌وه‌ش ده‌كرێت شه‌پۆله‌كه بگاته یه‌ك ملیۆن هێكتار زه‌وى.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى كشتوكالأ ته‌ئكیدیشیكردوه‌ته‌وه، سوپاى ئێران به‌ڵێنى هاوكارى داوه له شه‌ڕى دژى ئه‌و شه‌پۆله كوللـه‌یه، له‌وانه‌ش پێشكه‌شكردنى ئۆتۆمبێل، كه له‌ناوچه سه‌خته‌كاندا به‌كارده‌هێنرێت تا به‌هۆیانه‌وه بگه‌نه ئه‌و ناوچانه‌ى گه‌یشتن پێیان سه‌خته.
هه‌روه‌ها پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت ئه‌و شه‌پۆلی كوللـه‌یه زیانی گه‌وره‌ی كشتوكاڵی لێبكه‌وێته‌وه و زه‌ره‌ره‌كه‌ی بگاته حه‌وت ملیار دۆلار.