نه‌وا
په‌رله‌مانتارانى عیراق داوا له محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن دانیشتنه‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه‌و تۆمه‌تباریشى ده‌كه‌ن به په‌كخستنى كارى په‌رله‌مان و لاوازكردنى.
سادق سه‌لیتى یه‌كێك له‌و ئه‌ندامانه‌ی په‌رله‌مانى عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، زیاتر له 130 ئه‌ندام په‌رله‌مان داواده‌كه‌ن دانیشتنه‌كان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه، سه‌رۆكى په‌رله‌مانیش به‌رپرسیارێتى په‌كخستنى دانیشتنه‌كان و لاوازكردنى په‌رله‌مانى ده‌كه‌وێته‌ئه‌ستۆ.
باسى له‌وه‌شكردوه، ئه‌ندامانى په‌رله‌مان به هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتى سورن له‌سه‌ر داواى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانیشتنه‌كان بۆئه‌وه‌ى په‌رله‌مان رۆڵى چاودێرى و یاسادانانى خۆی جێبه‌جێ بكات و پێویسته به‌زوترین كات له چه‌ند رۆژى داهاتودا، كه چه‌ندین ته‌حه‌دا رویان له عیراق كردوه، دانیشتنه‌كانی ده‌ستپێبكاته‌وه.
سه‌لیتى ئه‌وه‌شى رونكردوه‌ته‌وه، پێویسته ئه‌میندارێتى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران رێوشوێنی ته‌ندروستى پێویست بۆ پاراستنى سه‌لامه‌تى په‌رله‌مانتاران بگرێته‌به‌ر، داواش له په‌رله‌مانتاران ده‌كات دانیشتنه‌كان هه‌ر ده‌نگدان به كابینه‌ى حكومه‌ت و بودجه نه‌بێت، به‌ڵكو ده‌ستبكرێته‌وه به ته‌واوكردنى خشته‌ى دابه‌شكردنى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن و ته‌واوكردنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت.