نه‌وا
به‌پێی نوسراوێكی فه‌رمیی دزه‌پێكراو، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا پاشگه‌زبۆته‌وه له بڕیاری راگرتنی هاوكارییه داراییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی.
له‌و باره‌یه‌وه كه‌ناڵی فۆكس نیوز-ی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه، نوسراوێك له ئیداره‌كه‌ی ترامپه‌وه دزه‌ی كردووه و ده‌ست میدیاكانی وڵاته‌كه كه‌وتووه، ده‌ریده‌خات، سه‌رۆكی ئه‌مریكا پاشگه‌زبووه‌ته‌وه له بڕیاری راگرتنی هاوكارییه داراییەكانی واشنتۆن بۆ (WHO) و ده‌یه‌وێت به‌شێك له هاوكارییه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ رێكخراوه‌كه.
به‌پێی نوسراوه دزه‌پێكراوه‌كه، ترامپ ره‌زامه‌ندیی پیشانداوه، كه چین چه‌ند هاوكاریی (WHO) ده‌كات، ئه‌مریكاش هه‌مان بڕ پێشكه‌شی رێكخراوه‌كه بكات.
پێشتر و له رۆژی 14ی مانگی رابردوو، دۆناڵد ترامپ هاوكارییه داراییه‌كانی بۆ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی راگرت و رێكخراوه‌كه‌ی به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنادا كه‌مته‌رخه‌م بووه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا لایه‌نگیریی بۆ چین كردووه.