عەمباری پاڵاوگەیەكی نەوت لە هەولێر گڕیگرت

16/05/2020

نەوا
بەهۆی روداوێكی ئاگركەوتنەوە لە عەمباری پاڵاوگەیەكی سوتەمەنی لەسەر رێگای هەولێر - مەخمور، كەسێك گیانی لەدەستدا و یەكێكی دیكەش برینداربو.
بەگوێرەی زانیارییەكان، بەیانیی ئەمڕۆ ئاگر لە عەمبارێكی پاڵاوگەیەكی سوتەمەنی لە هەولێر كەوەتەوە، بەو هۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستداوە و یەكێكی دیكەش برینداربوە، تائێستاش ئاگرەكە كۆنترۆڵ نەكراوە، بەڵام تیمەكانی ئاگركوژێنەوە لە شوێنی روداوەكەن و رێگرییان كردوە لەوەی ئاگرەكە مەترسی بۆسەر دەوروبەری پاڵاوگەكە هەبێت.
تائێستاش هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە دیار نییە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group