فرسەت سۆفی: كاركردنی تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە قەرەچوغ قورسە چونكە داعشی لێیە

16/05/2020

نەوا
فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لەبارەی سوتاندنی دەغڵودانی جوتیارانی سنوری مەخمور لەلایەن چەكدارانی داعشەوە دەڵێت "كاركردنی تیمەكانی بەرگریی شارستانی لەو ناوچانەدا قورسە، چونكە چەكدارانی داعشی لێیە".
فرسەت سۆفی سەردانی ئەو پاڵاوگەی نەوتەی كرد، كە بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای هەولێر-مەخمور ئاگری لێكەوتەوە و دوپاتیكردەوە، ئەگەر تیمەكانی بەرگریی شارستانی زوو نەگەیشتنایە، ئاگرەكە زیاتر تەشەنەی دەكرد، چونكە تانكەر و عەمباری گەورەتری لێیە.
پارێزگاری هەولێر قسەشی لەبارەی سوتاندنی دەغڵودانی جوتیارانی سنوری مەخمور لەلایەن چەكدارانی داعشەوە كرد، بەتایبەتی لە دەوروبەری چیای قەرەچوغ و رایگەیاند، ئەوەی بكەوێتە ژێر دەسەڵاتی ئەوان و دەستیان پێبگات و لە سنوری داعش نەبێت، هەموو توانایەكی بۆ سەرفدەكەن بۆ كۆنترۆڵكردنی ئەو بابەتە، بەڵام نەیشاردەوە، كە بەشێكی ئەو شوێنانە لە دەسەڵاتی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراقیشدا نییە و داعش لەوێ بوونی هەیە، بۆیە كاركردنی تیمەكانی بەرگریی شارستانی لەو شوێنانەدا قورسە.



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group