توركیا لە هەوڵەكانی ئەمریكا بۆ رێككەوتنی تەڤدەم و ئەنەكەسە ناڕازییە

16/05/2020 جیهان

نەوا
مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا وەك ئاماژەیەك بۆ هەوڵەكانی ئەمریكا بۆ رێككەوتنی نێوان تەڤدەم و ئەنەكەسە، ناڕازیبوونی ئەنقەرەی بۆ بەشداریپێكردنی پارتی یەكێتیی دیموكراتیك "پەیەدە" لە پرۆسەی سیاسیی سوریادا دەربڕی.
مەولود چاوشئۆغڵو لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند، پێشتر روسیا هەوڵێكی زۆری دا و سوربو لەسەرئەوەی یەپەگە بەشداری لە پرۆسەی چارەسەریی سیاسی لە سوریادا بكات، ئەمریكاش ئێستا دەیەوێت ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردی سوریا "ئەنەكەسە" و یەكینەكانی پاراستنی گەل "یەپەگە" یەكبخات، بەڵام توركیا هەمووكات جەختی لەوەكردوەتەوە، یەپەگە هیچ جیاوازییەكی لەگەڵ پەكەكەدا نییە.
وەزیری دەرەوەی توركیا دوپاتیشیكردەوە، رێگەنادەن بە دروستكردنی قەوارەیەك لە باكوری سوریا، ئەو بە "رێڕەوێكی تیرۆر لە باكوری سوریا و رەواییدان بە رێكخراوێكی تیرۆریستی" ناویهێنا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group