نرخی نەوتی خاو بەرزبونەوەی بەخۆیەوەبینی

16/05/2020 جیهان

نەوا
بەهۆی زیادبونی خواست لەسەر نەوتی خاو، نرخەكەی بەرزبونەوەی بەخۆیەوەبینی و یەك بەرمیلی جۆری برێنت گەیشتوەتە نزیكەی 33 دۆلار.
بەپێی راپۆرتە ئابورییەكان لە بازاڕەكانی نەوتەوە، بەر لەداخستنی بازاڕی جیهانی و دەستپێكردنی پشوی كۆتایی هەفتە، نرخی نەوتی خاو بەرزبونەوەی بەخۆیەوەبینیوە و یەك بەرمیلی خاوی برێنت دۆلارێك و 71 سەنت واتە %5.49 بەرزبوەتەوە و بە 32 دۆلار و 84 سەنتەوە مامەڵەی پێوەكراوە.
بەپێی هەمان ئەو راپۆرتانە، نەوتی خاوی ئەمریكی-یش %7.80 بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و یەك بەرمیلی گەیشتوەتە 29 دۆلار و 71 سەنت.
شارەزایانی بواری نەت پێیانوایە، هۆكاری بەرزبونەوەكە بەهۆی لابردنی كۆتوبەندەكانی قەدەغەی هاتوچۆوەیە لە چەندین وڵاتی ئەوروپا، كە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە سەپێنرابون، ئەوەش خواستی لەسەر نەوتی خاو زیاد كردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group