مۆسكۆی پایتەختی روسیا بەدەست بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیرۆدەبوە

16/05/2020 جیهان

نەوا
بۆ یەكەمجار پاش 15 رۆژ، كەمترین رێژەی توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە روسیادا تۆماركرا، بەڵام گیانلەدەستدان بەرزبۆتەوە.
ئەمڕۆ ژوری ئۆپەراسیۆنەكانی تایبەت بە بنبڕكردنی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە روسیا رایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردودا، 9 هەزار و 200 حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرتاسەری وڵاتەكەدا تۆماركراوە، كە كەمترینە لە ماوەی 15 رۆژی رابردودا، بەڵام 119 گیانلەدەستدان هەبوە و ئەوەش نیشانەیەكی مەترسیداری بەرزبونەوەی ژمارەكانە.
بەگوێرەی داتاكانی ئەو ناوەندە فەرمییە، تائێستا 272 هەزار و 43 توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە روسیادا تۆماركراوە، بەوەش بۆتە سێیەم وڵات لە جیهاندا لە رووی ژمارەی توشبوانەوە. ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتۆتە دوو هەزار و 537 حاڵەت، لەكاتێكدا 63 هەزار و 166 كەسی توشبوش چاكبونەتەوە.
لەنێو 83 هەرێمەكەی روسیادا، كە پەتای كۆرۆنایان پێگەیشتوە، مۆسكۆی پایتەخت قوربانی یەكەمە و 138 هەزار و 969 حاڵەتی تێدایە، گیانلەدەستدانیش لەوێ گەیشتۆتە هەزار و 432 حاڵەت. بە كۆی گشتیش زیاتر لە شەش ملیۆن و 500 هەزار پشكنینی ڤایرۆسەكە بۆ هاووڵاتیانی روسیا كراوە.
تا نیوەڕۆی رۆژی شەممە 16-5-2020، نزیكەی 4 ملیۆن و 645 هەزار كەس لە جیهاندا توشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بون، 308 هەزار و 962یان گیانیانلەدەستداوە، چاكبوەكانیش نزیكەی ملیۆنێك و 770 هەزار كەسن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group