نەوا-سەعید عەبدوڵڵا-هەولێر
ئەمڕۆ شەممە 16-5-2020 ئاگر لە كۆگایەكی سوتەمەنی كەوتەوە و بەوهۆیەوە چوار تەنكی هەڵگرتنی سوتەمەنی و دوو بارهەڵگر سوتان و هاووڵاتییەكیش گیانیلەدەستدا.

دوای نزیكەی شەش كاتژمێر لە هەوڵی تیمەكانی ئاگركوژێنەوە، ئاگری كۆگای سوتەمەنی سەر رێگای هەولێر-مەخمور كۆنترۆڵكرا و دواتر لە پرێس كۆنفرانسێكدا، سەركەوت كاڕەش وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر وتی "زیانەكان سوتانی چوار تەنكی هەڵگرتنی سوتەمەنی و دوو بارهەڵگر بون و هاووڵاتییەكیش گیانیلەدەستداوە".
باسی لەوەشكرد، ئەو كۆگایە بەپێی رێنماییەكانی ئاگركوژێنەوە و بەرگریی شارستانی دروستنەكراوە، چونكە دەبێت تانكی هەڵگرتنی سوتەمەنی نێوانی هەبێت بۆئەوەی ئاگر نەگوازرێتەوە.
وتیشی "ئێستا لیژنەیەك پێكهێنراوە لەسەر هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە".