نه‌وا
سبه‌ینێ لیژنه‌ی باڵای روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سلێمانی كۆده‌بێته‌وه و رێنمایی پێویست بۆ ڕۆژانی جه‌ژن و ئه‌م دۆخه تازه‌یه‌ی ئێستا له‌سلێمانی دروستبووه ده‌رده‌كات.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له پرێس كۆنفرانسێكدا وتی: "ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه خۆیان بپارێزن و پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن، باسی له‌وه‌شكرد، سبه‌ینێ رێنمایی نوێ بڵاوده‌كرێته‌وه، به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه كه چوونه سه‌رقه‌بران و دانانی پرسه و كۆبوونه‌وه و دروستبوونی قه‌ره‌باڵغی قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ر كه‌س و شوێنێك پابه‌ندی رێنماییه‌كان نه‌بیت سزا ده‌درێت و شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت.
وتیشی: "هاتنی گه‌شتیار به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه و هاتوچۆی نێوان شاره‌كانی كوردستان و عیراق قه‌ده‌غه‌یه".
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر راشیگه‌یاند، "ئه‌و حاڵه‌ته نوێیانه‌ی كۆرۆنا كه چه‌ند رۆژی رابردوو له‌پارێزگای سلێمانی تۆماركران، به‌حاڵه‌تێكی ئاسایی سه‌یریان ده‌كه‌ین و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌شی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان دێنه‌وه ماوه‌ی كه‌ره‌نتینه‌یان ته‌واو ده‌كه‌ن و جێی مه‌ترسی نین".