نه‌وا
له شاری دهۆك به‌شێك له فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و موچه‌خۆران دژی دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی موچه خۆپیشاندانیان كرد و ژماره‌یه‌كیشیان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستگیركران.
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك له موچه‌خۆران، مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی دهۆك له پاركی ئازادی ئه‌و شاره خۆپیشاندانیان دژی دواكه‌وتنی موچه‌كانیان ئه‌نجامدا.
به‌پێی زانیاریه‌كان هێزه ئه‌منیه‌كان هه‌وڵی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشاندانه‌كه‌یان داوه و ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌رانیان ده‌ستگیركردووه.
پێشتریش هه‌ر یه‌ك له به‌ده‌ل به‌رواری و ئومێد به‌روشكی له رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرابوون.
خۆپیشاندانه‌كه له كاتێكدا پێشتر لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگاكه رایگه‌یاندبووو، هیچ مۆڵه‌تێكی فه‌رمی بۆ ئه‌و خۆپیشاندانه نه‌داوه. هه‌روه‌ها لیژنه‌كه جه‌ختی له‌وه‌كردبوه‌وه، سازكردنی خۆپیشاندان سه‌رپێچییه و رێككاری یاسایی ده‌گرنه‌به‌ر، داواش له خه‌ڵكی پارێزگاكه ده‌كات خۆڕاگربن.