نه‌وا
سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ خۆپیشاندانی رۆژی قودس له تاران به ئۆتۆمبێله‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌مه‌ش به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.
ئێران یه‌ك له‌و ولاتانه‌ی ئاسیایه كه زۆرترین ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنای تێدایه و به‌و هۆیه‌وه حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران ئه‌و وڵاته رایگه‌یاند، خۆپیشاندانی ئه‌مساڵی رۆژی قودس جیاواز له ساڵانی رابردوو به ئۆتۆمبێله‌وه خۆپیشاندانه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
رۆحانی راشیگه‌یاند، له‌و شارانه‌ی تری ئێران كه بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كه‌متر بوه‌ته‌وه، نوێژی هه‌ینی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام خۆپیشاندانه‌كه به‌شێوه‌ی رێپێوان ئه‌نجام نادرێت و ته‌نها به گردبوونه‌وه له مزگه‌وته‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له دوای هاتنه‌سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی ئێران له ساڵی 1979، كۆتا هه‌ینی مانگی ره‌مه‌زان وه‌ك رۆژی قودس ناونراوه و له‌و رۆژه‌دا حكومه‌تی تاران له دژی ئیسرائیل و بۆ پاڵپشتی له فه‌له‌ستینیه‌كان خۆپیشاندان و رێپێوان ساز ده‌كات.
تا ئێستا زیاتر له 118 هه‌زار كه‌س له ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و نزیكه‌ی 7 هه‌زار كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.