نه‌وا
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت، "شاندی ئه‌مجاره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌یه گفتوگۆكانی رابردوو بكرێنه یه‌ك پاكێج له‌شێوه‌ی وه‌ره‌قه‌یه‌ك و راده‌ستی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت".
د. ئه‌حمه‌د سه‌فار په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، "مه‌به‌ست له سه‌ردانی ئه‌مجاره‌ی شاندی كوردی بۆ به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی له ماوه‌ی ڕابردو هه‌ردو شاندی هه‌رێم و به‌غدا كردوویانه، بیكه‌نه یه‌ك پاكێج و راده‌ستی سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری دارایی نوێی عێراقی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت، دڵنیام ئه‌مجاره بڕیارێكی ئیجابی ده‌درێت، چونكه سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ باسی له‌وه‌كردووه حكومه‌تی ئه‌م جاره حكومه‌تێكی چاره‌سه‌ری ده‌بێت بۆ سه‌رجه‌م كێشه‌كان".
سه‌فار وتیشی: "ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵخۆشییه نه‌وت به‌رده‌وام له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه".