نه‌وا
به‌رپرسێكی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ره‌خنه‌ی له‌و وڵاتانه‌گرت كه به هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوان به كۆرۆنا ده‌ستیان به كه‌مكردنه‌وه‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی گرتووه و هۆشداریشی دا له شه‌پۆلی دووه‌می دووه‌می په‌تاكه.
له لێدوانێكدا بۆ ده‌یلی ته‌له‌گرافی به‌ریتانی هانز كڵۆك به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمایه‌تی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له ئه‌وروپا هۆشداریی داوه‌ته ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ده‌ستیانكردووه به سوككردنی ڕێوشوێنه‌كانی داخستن و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و رایگه‌یاند: ئێستا كاتی ئاهه‌نگگێڕان نییه، به‌ڵكوو كاتی ئاماده‌كاریه.
باسی له‌وه‌شكرد، كه‌مبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به كۆرۆنا له وڵاتانی وه‌ك به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و ئیتاڵیا، واتای ئه‌وه نییه كه په‌تاكه نزیكه له‌وه‌ی كۆتایی بێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه، شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا ده‌كرێت ئاڵۆزتر بێت، چوونكه ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی دیكه‌ی وه‌كو ئه‌نفلۆنزای وه‌رزی سه‌رله‌نوێ بڵاوببێته‌وه.