نه‌وا
زیاتر له 130 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق داوایه‌كیان پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كردووه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كان و په‌رله‌مانتارێكی كوردیش ده‌ڵێت: "راگرتنی دانیشتنه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك و بارودۆخی وڵات ده‌بێت".
دیلان غه‌فور ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به ماڵپه‌ری فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، پێویسته دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستپێبكاته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی راگرتنیان كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك و بارودۆخی وڵات ده‌بێت.
وتیشی: "پێویسته په‌له بكرێت له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كان، چونكه چه‌ند پڕۆژه یاسایه‌كی گرنگ هه‌یه كه ده‌بێت گفتوگۆیان له‌سه‌ر بكرێت و په‌سه‌ندبكرێن، وه‌ك پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2020 و داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران و بابه‌تی ڤایرۆسی كۆرۆناو دابه‌زینی نرخی نه‌وت كه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئابوری وڵات هه‌یه".
دیلان غه‌فور ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌توانرێت دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق به پێی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و به به‌كارهێنانی ده‌ستكێش و ده‌مامك و خۆپارێزییه‌كان له ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.