نه‌وا
ئه‌ندامێكی نوێنه‌رایه‌تیی كانتۆنه‌كانی رۆژئاوای كوردستان له هه‌رێم دوپاتیكرده‌وه، گفتوگۆكانی نێوان ته‌ڤده‌م و ئه‌نه‌كه‌سه وه‌ستاون و توركیا و پارتی دیموكراتی كوردستان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر راگرتنی گفتوگۆكان هه‌بووه و ده‌ڵێت، پارتی بڕیار بدات، ئه‌وان ده‌توانن له 48 كاتژمێردا رێكبكه‌ون.
فه‌تحوڵڵا حوسه‌ینی ئه‌ندامی نوێنه‌رایه‌تیی كانتۆنه‌كانی رۆژئاوای كوردستان له هه‌رێمی كوردستان، له‌میانی به‌شداریكردنی له گفتوگۆی "نیو كاژێر"ی رادیۆی نه‌وا، قسه‌ی له‌باره‌ی گفتوگۆكانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان ته‌ڤده‌م و ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی كوردی سوریا (ئه‌نه‌كه‌سه) كرد، ئاشكرایكرد، گفتوگۆكان وه‌ستاون و ئه‌نجامێكی باشی نه‌بووه، به‌ڵام گه‌شبینه به‌وه‌ی گفتوگۆكان له‌نێوان ئه‌نه‌كه‌سه و خۆسه‌ریی دیموكراتی وه‌كو كیان ده‌ستپێبكاته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌نه‌كه‌سه له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بكشێته‌وه و دان به خۆسه‌ریی دیموكراتیدا بنێت.
ئه‌ندامه‌كه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی كانتۆنه‌كانی رۆژئاوای كوردستان له هه‌رێم نه‌یشارده‌وه، هه‌ریه‌كه له توركیا و پارتی دیموكراتی كوردستان رۆڵ و كاریگه‌رییان هه‌بووه له راگرتنی گفتوگۆكان، به‌و پێیه‌ی ئه‌نه‌كه‌سه به‌شێكه له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، كه توركیا سه‌رپه‌رشتیی ده‌كات، هه‌روه‌ها لایه‌نی سه‌ره‌كی له ئه‌نه‌كه‌سه-دا پارتی دیموكراتی كوردستانی سوریایه و ئه‌و حزبه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، كه لقێكه له پارتی دیموكراتی كوردستانی عیراق، بۆیه پارتیش كاریگه‌ریی هه‌بووه له‌سه‌ر راگرتنی گفتوگۆكان.
فه‌تحوڵڵا حوسه‌ینی پێشی وایه، ئه‌گه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستانی عیراق بڕیار بدات و به ئه‌نه‌كه‌سه بڵێت ببه به به‌شێك له خۆسه‌ریی دیموكراتی و گفتوگۆ بكه، ئه‌وان ده‌توانن له 48 كاتژمێردا له‌سه‌ر زۆر پرس و ئالیه‌تی گه‌وره رێكبكه‌ون.