نه‌وا
پارێزگاری سلێمانی له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ زیاتر دابه‌زاندنی نرخی به‌نزین وتی، له‌و باره‌وه چاوه‌ڕێی هه‌نگاوی به‌غدان.
هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر پارێزگاری سلێمانی سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كان بۆ زیاتر دابه‌زاندنی نرخی به‌نزین له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند، ئومێدێكی زۆر هه‌یه و له‌گه‌ڵ حكومه‌ت عیراق قسه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كراوه .
جه‌ختیشی كرده‌وه، به‌دیاریكردنی نرخی نوێی سووته‌مه‌نی له عیراق، له‌و بڕوایه‌دایه كه نرخی سووته‌مه‌نی زیاتر دابه‌زێت.
له ماوه‌ی رابردوودا نرخی به‌نزین له هه‌رێمی كوردستان دابه‌زی و باسله ئه‌گه‌ری زیاتر دابه‌زینی نرخه‌كان ده‌كرا.
له‌و باره‌وه هه‌فته‌ی رابردوو به‌همه‌ن شێخ قادر وته‌بێژی به‌نزینخانه‌كانی شاری سلێمانی رایگه‌یاندبوو، ئێستا نرخی لیترێك به‌نزینی جۆری نۆرماڵ له‌شاری سلێمانی به 450 دیناره، لیترێك به‌نزینی جۆری محه‌سه‌ن به 550 دیناره، لیتریك به‌نزینی جۆری سۆپه‌ر به 625 دیناره.
ڕاشیگه‌یاندبوو، چاوه‌ڕوانی ڕه‌وشه‌كه‌ش ده‌كه‌ن بزانن خواسته‌كان چۆن ده‌بێت، چونكه تاوه‌كو هاورده‌كردنی زیاتربێت، پێده‌چێت نرخه‌كان هه‌رزانتریش بێت، جوڵه‌ی شه‌قامیش به‌رێژه‌ی 60% كه‌مبۆته‌وه ئه‌وه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كیه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر به‌نزین.