نه‌وا
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر له باكور و باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا بڕێك پاره وه‌ك جه‌ژنانه ده‌داته موچه‌خۆران.
هاوسه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكاری خۆسه‌ری باكور و باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا بڕیاریدا بڕی 25 هه‌زار لیره‌ی سوری به فه‌رمانبه‌ران و 10 هه‌زار لیره‌ی سوریش به كارمه‌ندانی هێزه ئه‌منیه‌كانی سنوری خۆسه‌ری بدات.
رونیشیكردۆته‌وه، له سه‌روبه‌ندی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا و به‌له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی دارایی موچه‌خۆران ئه‌و بڕه پاره‌یه‌یان وه‌ك جه‌ژنانه پێده‌درێت.
جێی باسه له مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوودا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر به رێژه‌ی 15% بۆ 35% موچه‌ی كارمه‌ندان و موچه‌خۆرانی باكور و باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریای زیاد كردبوو.