نەوا
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بڕیاری دادگای ئێران بۆ سەپاندنی سزای پێنج ساڵ زیندان بەسەر خانمە توێژەرێكی ئێرانی- فەرەنسی بە بڕیارێكی سیاسی ناودەبات و شەرمەزاری دەكات.
دوای تێپەڕبوونی یەك ساڵ بەسەر دەستبەسەركردنی، دواجار دادگای ئێران سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەر فەریبا عادلخا دا سەپاند، كە هەڵگری هەردوو رەگەزنامەی ئێرانی و فەرەنسیە.
لەو بارەوە جان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاندووە، بڕیارەكەی دادگا یاسایی نییە و بە تەواوەتی سیاسیە و جێگەی شەرمەزاركردنە.
وتیشی، پاریس جارێكی تر داوا لە تاران دەكەن فەریبا عادلخا ئازاد بكات.
فەریبا عادلخا توێژەرە لە ناوەندی توێژینەوەی زانستە سیاسیەكانی پاریس و ساڵی رابردوو دوای ئەوەی بەسەردانێك گەڕابوەوە ئێران بەتۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نیشتمانی ئێران و پرۆپاگەندە دژی دەسەلاتی ئەو وڵاتە دەستگیركرابوو.