نەوا
وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند، 67 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كراون و 37 تووشبووی دیكەش چاكبوونەوە و چوار تووشبووی تریش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە كۆی ئەو 67 حاڵەتە نوێیەی تووشبوون بە كۆرۆنا 58 حاڵەتیان لە بەغدا تۆمار كراون و ئەو نۆ حاڵەتەی تریش لە كەركوك، زیقار، نەینەوا و میسان و بەسرە تۆمار كراون.
راشیگەیاندووە، 16 تووشبوو لە بەغدا، 13 لە بەسڕە، دوو لە هەولێر، دوو لە كەركوك، سێ لە بابل و یەك تووشبووش لە واست چاكبوونەوە.
سەبارەت بەو چوار تووشبووەش كە گیانیان لەدەستداوە رونیكردۆتەوە، كە هەر چواریان دانیشتووی بەغدا بوون.
بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی عیراق تا ئێستا سێ هەزار و 260 حاڵەتی تووشبوون تۆمار كراون، لەو ژمارەیە 121 كەس گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و 126 كەسیش چاكبوونەوە و لە ئێستادا هەزار و 13 توشبوو لە ژێر چاودێری پزیشكیدان.