ڤیدیۆی چركەساتی ئاگركەوتنەوە لە كۆگایەكی سوتەمەنی هەولێر

16/05/2020

نەوا
بەهۆی رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە كۆگایەكی سوتەمەنی لە شاری هەولێر كەسێك گیانی لەدەستدا و زیانی زۆر بەر كۆگاكە و چەند تەنكەرێك كەوت.
بەپێی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە بەرگری شارستانی هەولێر بڵاویكردۆتەوە رووداوەكە لە كاتی بەتاڵكردنی سوتەمەنی لە تانكەرێكەوە بۆ خەزانێك و دەرچوونی سۆندەكەوە روویداوە.
دوای نزیكەی شەش كاتژمێر لە هەوڵی تیمەكانی ئاگركوژێنەوە، ئاگری كۆگای سوتەمەنی سەر رێگای هەولێر-مەخمور كۆنترۆڵكرا و دواتر لە پرێس كۆنفرانسێكدا، سەركەوت كاڕەش وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر وتی "زیانەكان سوتانی چوار تەنكی هەڵگرتنی سوتەمەنی و دوو بارهەڵگر بون و هاووڵاتییەكیش گیانیلەدەستداوە".
باسی لەوەشكرد، ئەو كۆگایە بەپێی رێنماییەكانی ئاگركوژێنەوە و بەرگریی شارستانی دروستنەكراوە، چونكە دەبێت تانكی هەڵگرتنی سوتەمەنی نێوانی هەبێت بۆئەوەی ئاگر نەگوازرێتەوە.

 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group