نه‌وا
ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له ئه‌مریكا ملیۆنێك و 500 هه‌زاری تێپه‌ڕاند و له هه‌رسێ رێژه‌ی توشبون و گیانله‌ده‌ستدان و چاكبونه‌وه له ڤایرۆسه‌كه، له پله‌ی یه‌كه‌می وڵاتانی جیهاندایه.
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كانی حكومه‌تی ئه‌مریكا، تائێستا له‌م وڵاته زیاتر له ملیۆنێك و 507 هه‌زار كه‌س توشی كۆرۆنا بون، له‌و ژماره‌یه تائێستا 90 هه‌زار و 113 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه و 339 هه‌زار و 232 كه‌سیش چاكبونه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و داتایانه، ئه‌مریكا له رووی ژماره‌ی توشبون و گیانله‌ده‌ستدان و چاكبونه‌وه له ڤایرۆسه‌كه له پله‌ی یه‌كه‌می وڵاتاندایه، ئێستا له سه‌رجه‌م ویلایه‌ته‌كانی توشبوی كۆرۆنا هه‌ن و زۆرترین توشبوش له ویلایه‌تی نیویۆرك-ن.
ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌مریكا زیاتر له 330 ملیۆن كه‌سه، تائێستا پشكنینی كۆرۆنا بۆ نزیكه‌ی 12 ملیۆن كه‌س كراوه.