نه‌وا
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ژینگه‌ى عیراق ئاشكرایكرد، به‌منزیكانه جێبه‌جێكردنى جیاكردنه‌وه‌ی ناوچه‌یى له پارێزگاكانى به‌غدا و به‌سڕه په‌یڕه‌و ده‌كرێت، به‌پێى زانیاریه‌كانیش هه‌ر كه‌سێك ده‌مامك و ده‌ستكێش به‌كارنه‌هێنێت، به بڕى 50 هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ژینگه‌ى عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاشكرایكردوه جێبه‌جێكردنى جیاكردنه‌وه‌ى ناوچه‌یى نزیكبوه‌ته‌وه و له شه‌ش ناوچه په‌یڕه‌و ده‌كرێت، كه پێنجیان له پارێزگاى به‌غدان.
كه‌ره‌نتینه‌ى ناوچه‌یى بۆ ئه‌و ناوچانه‌یه، كه توشبوى ڤایرۆسى كۆرۆنایان زۆره و ترسى ئه‌وه‌یان هه‌یه ته‌شه‌نه‌بكات بۆ ناوچه‌كانى دیكه و رونیشكراوه‌ته‌وه، ئه‌و ناوچانه‌ى بڕیاره له به‌غدا كه‌ره‌نتین بكرێن "مه‌دینه سه‌در، شاره‌وانیه‌كان، زه‌عفه‌رانیه، شوعله و تۆبجى"ن، هه‌روه‌ها هه‌ندێك ناوچه‌ى پارێزگاى به‌سڕه‌ش جیاده‌كرێنه‌وه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه، به‌رپرسێكى ئاگادار به ده‌زگاكانى راگه‌یاندنى عیراقى وتوه، رێوشوێنى توند دژى هاووڵاتیان و شۆفێرى ئۆتۆمبێلى تایبه‌تى و گشتى سه‌باره‌ت به نه‌به‌ستنى ده‌مامك و ده‌ستكێش په‌یڕه‌و ده‌كرێن، به جۆرێك بڕى 50 هه‌زار دینار سزاى دارایى بۆ هه‌ر كه‌سێك دانراوه سه‌رپێچى ئه‌و رێوشوێنانه بكات و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆش جێبه‌جێى ده‌كات.