نەوا
دۆخی هەریەك لە بەڕازیل و هیندستان بەدەست كۆرۆناوە باش نییە، توشبوانی ڤایرۆسەكە لە بەرازیل گەیشتە نزیكەی 233 هەزار كەس و لە هیندستانیش 90 هەزار كەسی تێپەڕاند.
وەزارەتی تەندروستیی بەرازیل ئاماری نوێی توشبوانی وڵاتەكەی بڵاوكردەوە، رایگەیاندووە، 14 هەزار و 919 كەسی دیكە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 816 كەسی دیكەش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە، كۆی توشبوان گەیشتونەتە 233 هەزار و 142 كەس، لەو ژمارەیە 15 هەزار و 633 كەس گیانیان لەدەستداوە.
بەرازیل لە رووی توشبونەوە پێنجەم وڵاتی جیهانە و لەرووی گیانلەدەستدانیشەوە شەشەم وڵاتە.
هەروەها لە هیندستان لە 24 كاتژمێری رابردوودا نزیكەی 4 هەزار و 900 كەس وەكو توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركران، بەوەش كۆی توشبوانی ڤایرۆسەكە گەیشتە 90 هەزار و 927 كەس، كە لەو ژمارەیە 2 هەزار و 872 توشبو گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 34 هەزار توشبوش چاكبونەتەوە.
حكومەتی هیندستان لە كۆتاییەكانی مانگی ئادارەوە سیستمی دابڕینی گشتیی راگەیاندوە و چەند جارێك ماوەكەی درێژكردوەتەوە، پێدەچێت ئەو رێككارەش بەهۆی زۆریی ژمارەی توشبوانەوە، بەردەوام بێت.