نه‌وا
ده‌سه‌ڵاتدارانى ئیسرائیل ئاشكرایانكرد، باڵیۆزى چین له شوێنى نیشته‌جێبونی خۆى له ته‌لئه‌ڤیڤ به مردویى دۆزراوه‌ته‌وه و تائێستاش هۆكارى مردنه‌كه‌ى دیارنییه.
رۆژنامه‌ى "هائارتس"ى ئیسرائیلى بڵاویكردوه‌ته‌وه، "دو وى" باڵیۆزى چین له ئیسرائیل، كه ته‌مه‌نى 58 ساڵه له شوقه‌كه‌ى خۆى له ناوچه‌یه‌كى شارى ته‌لئه‌ڤیڤ به مردویى دۆزراوه‌ته‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه باڵیۆزه‌كه ته‌نها ماوه‌ى سێ مانگه له پۆسته‌كه‌یدا ده‌ستبه‌كاربوه.
رونیشكراوه‌ته‌وه، تائێستا هۆكارى مردنه‌كه‌ى دیار نییه و پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانى ده‌ستپێكردوه بۆ دۆزینه‌وه‌ى هۆكاره‌كه‌ى.
به‌پێى زانیارییه‌كان، "دو وى" كه‌سێكى دیپلۆماسى كارامه بوه و خاوه‌نى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر بوه له یاسادا، له چه‌ندین وڵاتى وه‌ك یه‌كێتى سۆڤێتى پێش‌و، ئه‌وروپاى رۆژئاوا، ئاسیاى ناوه‌ڕاست و ده‌وڵه‌ته‌كانى وه‌ك ئیستۆنیا و ئۆكرانیا كارى دیپلۆماسى كردوه، له ساڵى 2020یشدا كراوه به باڵیۆزى وڵاته‌كه‌ى له ئیسرائیل.