نه‌وا
میشێل بریگینت شاره‌زاى سه‌ربازیى ئه‌مریكى ده‌ڵێت "ئه‌بو فدك محه‌مه‌داوى سه‌رۆكی ئه‌ركانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌سه‌ڵاتى له مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق زیاتره".
میشێل بریگینت له هه‌ژماری خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئه‌و پیاوه‌ى به موهه‌ندیسى نوێ ناوده‌برێت (ئه‌بو فدك) له مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق ده‌سه‌ڵاتى زیاترى به‌سه‌ر به‌غدادا هه‌یه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، داواى ئه‌وه ده‌كرێت كازمى پشتگیرى گروپه‌كانى سه‌ربه ئێران بكات، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كى تره له‌سه‌ر هه‌ژمونى ئێران و كۆنترۆڵكردنى حكومه‌تى عیراقى له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه.
رۆژى شه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ردانى باره‌گاى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى كرد و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى ئه‌و هێزه كۆبوه‌وه و پشتگیرى خۆى بۆ ده‌ربڕى. ته‌ئكیدیشیكرده‌وه، پێویسته ئه‌و ده‌نگه نه‌شازانه بێده‌نگ بكرێن كه ده‌یانه‌وێت كه‌لێن بخه‌نه نێوان حكومه‌ت و حه‌شدى شه‌عبییه‌وه.