نه‌وا
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ژینگه‌ى عیراق ئاشكرایكردوه، پشت به چه‌ند نه‌خۆشخانه و ناوه‌ندێكى تایبه‌تمه‌ندى ته‌ندروستى له پارێزگاى دهۆك ده‌به‌ستێت بۆ راهێنانى خوێندكارانى ئه‌نجومه‌نى زانستى عیراقى.
وه‌زاره‌ته‌كه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بڕیاردراوه پشت به چه‌ند نه‌خۆشخانه و ناوه‌ندێكى تایبه‌تمه‌ندى سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستیى دهۆك ببه‌ستێت وه‌ك سه‌نته‌رى راهێنانى خوێندكارانى ئه‌نجومه‌نى زانستى عیراق، كه پسپۆڕییه‌كه‌یان له بوارى بێهۆشكردن و چاودێرى ورددایه.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه دكتۆر هانى مو‌سا به‌در بریكاری ئیداریى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ژینگه‌ى عیراق رایگه‌یاندوه، ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ى پشتیان پێ ده‌به‌سترێت بریتین له نه‌خۆشخانه‌كانى "ئازادى فێركارى، دهۆكى منداڵبون، هیڤى بۆ منداڵان، نه‌خۆشخانه‌ى دهۆك بۆ فریاكه‌وتن و فێركارى و تایبه‌تمه‌ندى چاو، نه‌خۆشخانه‌ى ناوه‌ندیى دهۆكى تایبه‌تمه‌ند له نه‌خۆشییه‌كانى گورچیله و ناوه‌ندى نه‌خۆشییه‌كانى دڵ".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، ئه‌و پشت به‌ستنه له‌چوارچێوه‌ى پلانێكى ستراتیژى وه‌زاره‌ته‌كه‌دایه بۆ پێگه‌یاندنى پزیشكى تایبه‌تمه‌ند بۆ دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و دابینكردنى خزمه‌تگوزاریى پزیشكى و چاره‌سه‌ر بۆ هاووڵاتیان.